|
|
||
|
کچە یاریزانی روسی دینارا ساینا توانی یەکەم نازناوی خۆی لەم ساڵدا لەسەر ئاستی کچە یاریزانە پیشەگەرەکانی تێنسی سەرزەوی بەدەست بهێنێت
کچە یاریزانی روسی دینارا ساینا توانی یەکەم نازناوی خۆی لەم ساڵدا لەسەر ئاستی کچە یاریزانە پیشەگەرەکانی تێنسی سەرزەوی بەدەست بهێنێت، دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی کراوەی ئەڵمانیا بە ئەنجامی 2-1 کۆمەڵە لە کچە یاریزانی هاونیشتیمانی خۆی ئیلینا دیمەنتیێڤای بردەوە. سافینا لەگەڵ ئەوەی لە کۆمەڵەی یەکەمدا دۆڕا، بەڵام دواتر هێزی خۆی بەدەستهێنایەوە و توانی سەرکەوتن تۆمار بکات. ئەنامی کۆمەڵە خاڵەکانیش 3-6، 6-2 و 6-2 بوو. سافینا لە پۆلینی کچە یاریزانەکانی جیهاندا لە پلەی 13 مدا دێت. هاوکات ئەمە شەشەم نازناوە ئەم کچە یاریزانە بەدەستی دەهێنێت.
|
||
|
|
||