|
|
||
|
یانەی ریال سیوددیدادی ئیسپانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای لە یاری تۆپی دەست بەدەستهێنا
یانەی ریال سیوددیدادی ئیسپانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای لە یاری تۆپی دەست بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاری گەڕانەوەی کۆتایی توانی بە ئەنجامی 31-25 گۆڵ لە یانەی کیڵی ئەڵمانی بباتەوە. یارییەکە، لە یاریگەی یانەی ریال سیودیدادی ئیسپانی ئەنجام درا و یاری چوونیش لە ئەڵمانیا بە سەرکەوتنی یانەی کیل بە جیاوازی دوو گۆڵ کۆتایی هاتبوو، کە یانەی کیلی ئەڵمانی هەڵگری نازناوی ساڵی رابردوو بوو. یاریزانانی ریال ئاستێکی بەرزیان نواند و توانیان یارییەکە بە جیاوازی 6 گۆڵ ببەنەوە. لە دواییشدا یاریزانانی یانەی ریال سیودیدادی ئیسپانی جامی پاڵەوانییەکەیان وەرگرت و دەستیان بە ئاهەنگ گێڕان کرد، هەرچەندە خۆشی ئەو ئاهەنگە بەهۆی شەڕ و بەیەکدادانی چەند یاریزانێک خەریک بوو تێکبچێت، بەڵام دواتر توانرا کۆتایی بە شەڕەکە بهێنرێت. جێگەی باسە یانەی سیودیداد لە ماوەی سێ ساڵدا، ئەمە دووەم جارە ئەم نازناوە بەدەست دەهێنێت
|
||