|
|
||
|
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دوای دۆڕانی به ریاڵ چی به سه‌رهات و: ده‌شتی سالار له که‌شێکی خه‌ماوی و برینداریدا که به‌رشه‌لۆنه پیایدا تێپه‌ر ده‌بێت ، که ناخۆشترین کاته‌کانی یانه‌که‌یه له دوو وه‌رزی رابردوودا ، به تایبه‌ت قوڵکردنه‌وه‌ی برینه‌کانی به‌رشه و دۆرانی به ئه‌نجامێکی چاوه‌رواننه‌کراو به 4 گۆڵ به یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له کلاسیکۆدا .
زۆرترین هه‌واله‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که به‌رشه ده‌بێت ڕاهێنه‌ر بگۆڕێت ، ئه‌مه‌ش چه‌ند کورته هه‌واڵێکه تایبه‌ت به یانه‌ی به‌رشه که له ڕۆژنامه جیهانییه‌کاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه ؛ ( جه‌ماوه‌ری به‌رشه هێرشده‌که‌نه سه‌ر یانه‌ی به‌رشه له کاتی گه‌رانه‌وه‌یاندا ) جه‌ماوه‌ری یانه‌ی به‌رشه به شێوه‌ی هوتافات و هه‌وڵدان بۆ هێرشکردنه سه‌ر یانه‌ی به‌رشه له فرۆکه خانه له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له مه‌دریده‌وه بۆ هه‌رێمی که‌ته‌لۆنی ، قسه وتن به هه‌ندێ یاریزان که ئاستێکی باشیان نه‌بوو له یاری کلاسیکۆدا . ) دیاریکردنی راهێنه‌رێکی نوێ) ئه‌مرۆ ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی په‌له‌ی ئه‌مجامدا و که تایبه‌ت بووه به گۆڕینی فرانک ریکارد و دانانی راهێنه‌ری نوێ به کۆی زپربه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه‌کانی بڕیار له‌سه‌ر دانانی گواردێۆلا درا وه‌ک راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی که‌ته‌لۆنی ،له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌ش بڕیاری له‌سه‌ر دراوه به شێوه‌یکی مه‌بده‌ئی، به‌ڵام کاتی راگه‌یاندنی به شێوه‌یه‌کی ره‌سمی دیارینه‌کراوه . ( هینری و ڤاڵدیس : شه‌وێکی ئێجگار قورس و خه‌مبارمان به ڕێکرد ) پاش دۆرانی یاری کلاسیکۆ به ئانجامێکی قورس و چاوه‌رواننه‌کراو ، تێری هینری رایگه‌یاند که شه‌وێکی قورس و خه‌ماویمان به ڕێکرد و به هیوژای دووباره نه‌بووبه‌وه‌ی ، وه گۆڵچی یانه که‌ته‌لۆنی ڤیکتۆر ڤاڵدێسیش رایگه‌یاند که یانه‌ی شاهانه ئاستێکی زۆر باشتریان له ئێمه پێشکه‌ش کرد و هه‌روه‌ها ناوبژیوانیش زیاتر پشتگیری یانه‌ی ڕیاڵی ده‌کرد . ( 10 یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌ی مه‌شقی رۆژانه‌ی یانه‌که نابن !) رۆژێک دوای کۆتایی هاتنی یاری کلاسیکۆ ،رۆژی 5 شه‌ممه له مه‌شقی ئاسایی رۆژانه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دا 10 یاریزان به‌هۆی پێکانه‌وه به‌شداری مه‌شقیان نه‌کرد ئه‌وانیش : فالديز و ماركيز و گود يونسون و سيلفينهو ازكويرو وتيري هنری که له یاری ڕیاڵ توشی پێکان هاتبوون هه‌روه‌ها رونالدينهو و ميليتو و گوركيرا و ئینيستا که پێشتر توشی پێکان هاتبون .
|
||