|
|
||
|
سێر ئەلکێس فێرگسۆن ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد باشترین ڕاهێنەری ئەم وەرزەی خولی یانە نایابەکانی ئینگلتەرا
یەکگرتووی ڕاهێنەرانی یانەکانی ئینگلتەرا لە تۆپی پێ، سێر ئەلکێس فێرگسۆن ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدیان بە باشترین ڕاهێنەری ئەم وەرزەی خولی یانە نایابەکانی ئینگلتەرا دەستنیشان کرد، دوای ئەوەی توانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا بۆ یانەکەی بەدەست بهێنێت. بی بی سی ئاشکرای کرد فێرگسۆنی تەمەن 66 ساڵ دووشەممەی ڕابردوو لە ئاهەنگێکی تایبەتدا خەڵاتەکەی لە فابیۆ کاپیلۆ ڕاهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی ئینگلتەرا وەرگرت و لەوێدا خۆشحاڵی خۆی بەوە دەربڕیوە کە ڕاهێنەرەکانی خولی ئینگلتەرا ئەو بڕوا و متمانە و خەڵاتەیان پێبەخشیووە. جێگەی ئاماژەیە فێرگسۆن ماوەی 22 ساڵە ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدە. هەر لم چوارچێوەیەدا تۆنی مۆبرای ڕاهێنەری یانەی ویست بڕۆمیچ ئەلبیۆن خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری لەسەر ئاستی یانە پلە یەکەکانی ئینگلتەرا پێ بەخشرا، دوای ئەوەی توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی یانە پلە یەکەکان بۆ یانەکەی دەستبەر بکات و یانەکە بۆ ڕیزی یانە پلە نایابەکانی وەرزی داهاتوو سەربخاتەوە.
|
||