|
پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی
پێی عێراق بۆ یاریه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئوسترالیا 27
یاریزان له‌خۆوه‌ده‌گرێت
وته‌بێژێك به ناوی
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق پێنجشه‌ممه
رایگه‌یاند پێكهاته‌ی
هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ سێیه‌م یاریی پاڵاوتنه‌كانی ئاسیای
جامی جیهانی
2010 به‌رامبه‌ر به ئوسترالیا 27 یاریزان له‌خۆوه ده‌گرێت.
زیا حسێن به ئاژانسی(ده‌نگه‌كانی عێراق)ی وت "عه‌دنان حه‌مه‌د
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق 27 یاریزانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
ئوسترالیا ده‌ستنیشانكردووه‌و هاوكات به‌ر له‌یارییه‌كه
دوو یاریی دۆستانه به‌رامبه‌ر سوریا‌و تایله‌ند
ئه‌نجامده‌دات."
روونیشیكرده‌وه كه هه‌شت یاریزانی
نوێ له‌نێو پێكهاته‌كه‌دایه
كه حه‌وتیان له‌یانه‌كانی عێراقدا یاری ده‌كه‌ن‌و
یه‌كێكیشیان پیشه‌گه‌ره‌و 19 یاریزانی تریش كه
تیایدا 14 یان له یانه عه‌ره‌بی‌و ئاسیاییه‌كان
یاری ده‌كه‌ن.
وتیشی "یاریزانه نوێیه‌كان بریتین
له :ویسام گاسد‌و جاسم سوادی‌له یانه‌ی(قوه جه‌ویه)و
ئه‌حمه‌د عه‌لی(زه‌وڕا)و یاسر ره‌عد‌و ساماڵ
سه‌عید(هه‌ولێر)و نه‌بیل عه‌باس(نه‌جه‌ف)و
خالید موشیر(دهۆك)و عه‌لی سه‌ڵاح(ئه‌ربه‌دی ئه‌رده‌نی)."
حوسێن ناوی 19
یاریزانه‌كه‌ی تری به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه
ئاشكراكرد :نور سه‌بری(دهۆك)و محه‌مه‌د گاسد(شورته)و
حه‌یده‌ر عه‌بدولئه‌میر(فه‌یسه‌ڵی ئه‌رده‌نی)و عه‌لی
حوسێن ره‌حیمه(ئه‌هلی ته‌رابلسی لیبی)و محه‌مه‌د
عه‌لی كه‌ریم(جه‌زیره‌ی ئه‌رده‌نی)و سه‌عد
عه‌تیه‌و عه‌لا عه‌بدولزه‌هره(مه‌ریخی سودانی)و سه‌رلام
شاكر‌و ئه‌حمه‌د عه‌بد عه‌لی(هه‌ولێر)و مه‌هدی كه‌ریم‌و
سامر سه‌عید(ئه‌هلی ته‌رابلسی لیبی)و نه‌شئه‌ت
ئه‌كره‌م‌و یونس مه‌حمود(غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ری‌و
هه‌وار مه‌لا محه‌مه‌د(ئه‌لخۆری قه‌ته‌ری)و قوسه‌ی
مونیر(شاریقه‌ی ئیماراتی)و هه‌یسه‌م كازم(قوه
جه‌وییه)و ساڵح سدێر(ئه‌نساری لوبنانی)و
مسته‌فا كه‌ریم(ئیسماعیلی میسری)و عیماد محه‌مه‌د(سیباهانی
ئێرانی).
وته‌بیّژه‌كه ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه
راهێنه‌ر له‌به‌ر هۆكاری
جۆراوجۆر پێنج یاریزانی له‌پێكهاته‌كه دوور خستۆته‌وه ئه‌وانیش :دیدار
حامید(گۆڵچی یانه‌ی هه‌ولێر)و جاسم محه‌مه‌د حاجی(به‌رگریكاری
دهۆك)و جاسم محه‌مه‌د غولام(به‌رگریكاری ره‌یانی
قه‌ته‌ری)و كه‌ڕار جاسم(وه‌كره‌ی
قه‌ته‌ری)و باسم عه‌باس(عه‌ره‌بی قه‌ته‌ری).
وتیشی "هه‌ڵبژارده‌كه له 10ی
ئه‌م مانگه له ئه‌رده‌ن كۆده‌بێته‌وه‌و رۆژی 17ی ئایاریش بله‌یارییه‌كی
دۆستانه‌دا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی سوریا ده‌بێته‌وه،
هه‌روه‌ها رۆژی 25ی ئایاریش له بانكۆك رووبه‌ڕووی
هه‌ڵبژارده‌ی تایله‌ند ده‌بێته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یه‌كه‌م یاریی
پاڵاوتنه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر
هه‌ڵبژارده‌ی چین به‌گۆڵێك یه‌كسان بوو، له‌دووه‌مین یاریشیدا به
دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به قه‌ته‌ر دۆڕا.
جێی ئاماژه پێدانه هه‌ڵبژارده‌ی
عێراق له‌مێژووی خۆیدا یه‌ك
جار سه‌ركه‌وتووه بۆ جامی جیهانی، ئه‌ویش له‌ساڵی 1986
بوو كه له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا سێ یاری ئه‌نجامدا‌و
هه‌رسێكیانی به‌م شێوه‌یه دۆڕاند باراغوای
1- عێراق سفر، به‌لجیكا 2 - عێراق 1، مه‌كسیك 1- عێراق
سفر".
تاكه گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌لایه‌ن
یاریزانی هێرشبه‌ر ئه‌حمه‌د
رازییه‌وه تۆمار كرا.
|