|
|
||
|
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا رۆبه‌رتۆ دۆنادۆنی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ یۆرۆی 2008 ئاشكرا ده‌كات‌و پاش ماوه‌یه‌كی زۆر له دابڕان جارێكی‌تر دێل پیرۆ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بانگهێشت ده‌كاته‌وه.
ئاژانسه‌كان: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی
رانه‌گه‌یه‌ندراوه، رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی هه‌ستاوه
به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی یاریكه‌رانی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی
ئیتاڵیا كه له‌لایه‌ن رۆبه‌رتۆ دۆنادۆنی راهێنه‌ری
هه‌ڵبژارده‌كه‌وه دیاریكراون بۆ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای 2008
. كه بڕیاره له7/6 ئه‌مساڵدا به‌هاوبه‌شی له‌هه‌ردوو وڵاتی
نه‌مسا‌و سویسرا به‌ڕێوه‌بچێت. پاش ئه‌وه‌ی به‌درێژایی ساڵی رابردوو
دۆنادۆنی دێل پیرۆی یاریكه‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆسی له پێكهاته‌ی
ئیتاڵیا دور خسته‌وه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له‌وه‌رزی ئه‌مساڵدا
توانی ئاستێكی به‌رز پیشان بدات، دۆنادۆنی ناچاركرد كه
بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی.
|
||
|
|
||