|
|
||
|
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەستیکردووە بە پلان و دانانی بەرنامە بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا
فابیۆ کاپێلۆ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەستیکردووە بە پلان و دانانی بەرنامە بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، بۆ ئەم مەبەستە بانگهێشتی ژمارەیەک لە یاریزانی لاوی کردووە، لەوانە گۆڵچی یانەی مانچستەر سیتی (جۆی هارت) و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی تۆتنهام (هیودلستۆن) و یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی ئیڤەرتۆن (فیل جاکێلکە) و یاریزان (داڤید وێتەر) و یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی بلاکبێرن (ستیفن وارنۆک). ڕۆژنامەی (سکای سپۆرت)ـی ئینگلیزی ئاشکرای کرد هەموو ئەو یاریزانانە پێوەندیان بە ڕاهێنەر فابیۆ کاپێلۆوە کردووە، بۆ ئەنجامدانی هەردوو یارییە دۆستانەکەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەبەرانبەر هەریەک لە هەڵبژاردەی ئەمەریکا و هەڵبژاردەی تریندادوتۆباگۆ. سکای سپۆرت ئەوەشی ئاشکرا کردووە، هەموو ئەو یاریزانانەی کە فابیۆ کاپێلۆ بانگهێشتی کردوون تەمەنیان لە خواروو 21 ساڵانەوەیە
|
||