|
ساتێک
له‌گه‌ڵ ئیکه‌ر کاسیاس ...
ئیكه‌ر كاسیاس فیرناندێز له‌ساڵی
1981 له شاری مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا له ناوچه‌ی مسته‌ولیس
له‌دایكبووه، ناوبراو ئێستا گۆڵچی ژماره یه‌كی هه‌ڵبژارده‌ی ماته‌دۆری
ئیسپانیایه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا گۆََڵچی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی شاهانه‌یه،
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌پاش ڕائول گۆنزالێز بلانكۆ به‌كاپتنی دووه‌می
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید داده‌نرێت.
كاسیاس و ڕیاڵ مه‌درید
كاسیاس یه‌كێكبووه له‌گۆڵچییه به‌توانا و ئاست به‌رزه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوانی
ڕیاڵ مه‌درید، هه‌ر به‌هۆی ئاستی به‌رز و جوانی و توانا و كاردانه‌وه
خێراكانی حه‌زی گۆڵچییایه‌تی له‌لا دروستبووه، بۆیه له‌ساڵی 1990-
1991 په‌یوه‌ندی كردووه به ڕیاڵ مه‌دریدی بێچووه شێرانه‌وه، پاشان
به‌هۆی ئاست به‌رزییه‌وه له‌و یانه‌یه‌دا له 1999دا گوازرایه‌وه بۆ
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی پله یه‌ك و وه‌ك یه‌ده‌كی گۆڵچی یانه‌كه
سانچێز یاری كرد به‌تایبه‌ت له‌یاری كۆتایی جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی
ئه‌وروپای ساڵی 2002 له به‌رامبه‌ر یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانی.
له ئێستادا كه به جاڵجاڵۆكه ناوزه‌ند ده‌كرێت هاوشێوه‌ی گۆڵچی ئه‌فسانه‌یی
یه‌كێتی سۆڤێتی جاران لیف یاشین، ئیكه‌ر كاسیاس یه‌كێكه له‌یاریزانه
سه‌ره‌كییه‌كانی یانه‌ی ڕیاڵ به‌هۆی به‌رده‌وامبوون له پپَشكه‌شكردنی
تواناكانی به‌شَوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌رانه هه‌روه‌ك چۆن به یه‌كێك
له جه‌نگاوه‌ره‌كانی یانه‌كه‌ش ناوی ده‌ركردووه، هاوشێوه‌ی ڕائول
و گۆتی و سێرجیۆ ڕامۆس.
كاسیاس له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ماته‌دۆردا یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ
هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئسپانیدا له‌جامی جیهانیی 1999 بوو، له جامی
جیهانیی 2002 شدا توانی ببێته نوێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ولاَته‌كه‌ی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوبراو گۆڵچی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بوو،
وه‌ك گۆڵچییه‌كی سه‌ره‌كی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیادا به‌شداری
له جامی ولاَتانی ئه‌وروپادا كرد له 2004 دا كه له‌م خوله‌دا كاسیاس
ئاستێكی بێ وێنه‌ی پێشكه‌شكرد به‌جۆرێك ته‌نها 4 گۆڵ چووه تۆڕَی
گۆڵی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌وه، له‌جامی جیهانیی مۆندیالی 2006 دا كه
له‌ئه‌ڵمانیا ناوبراو وه‌ك گۆڵچی سه‌ره‌كی و بێ ململانێكاری هه‌ڵبژارده‌ی
ئیسپانیا به‌شداری كرد.
جێی ئاماژه‌یه له‌دوو یاری خولی یه‌كه‌مدا كاسیاس ڕێبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی
ماته‌دۆری ئیسپانیای كرد و توانی ئاستێكی زۆر باش پێشكه‌شبكات، به‌لاَم
دوای ئه‌وه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ر دیواری كۆنكرێتی كه‌ڵه‌شێره‌كانی
فه‌ڕه‌نسا كه‌وت به ڕێبه‌رایه‌تی ئیمپراتۆر زیدان و مۆندیالی ئه‌ڵمانیای
2006 ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ماته‌دۆری ئیسپانی له خولی 16 هه‌ڵبژارده‌وه
به‌جێهێشت به دۆڕاندنی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 1 گۆڵ ئیدی
لێره‌وه ئاستی ئیكه‌ر كه‌مێك ڕووی له دابه‌زین كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ڕیاڵ به‌رده‌وام له ئه‌فراندندایه.
|