بە شێوەیەکی فەرمی رێچکەی پێشبڕکێی رالی داکاری ساڵی 2009  دیاری کرا

 

لە شاری پاریس لە فەڕەنسا، بە شێوەیەکی فەرمی رێچکەی پێشبڕکێی رالی داکاری ساڵی 2009  دیاری کرا، کە لە ئەمەریکا باشوور و لە هەردوو وڵاتی ئەرژەنتین و چیلی بەاێوەدەچێت، دوای ئەوەی ئەم ساڵ پێشبڕکێیەکە هەڵوەشایەوە بەهۆی مەترسی ئەمنی لەسەر بەشداربووان، کە بڕیار بوو لە کێشوەرەی ئەفریقیا ئەنجام بدرێت.

دوینێ سێشەممە ژمارەیەک لە گەورە ئەستێرەکانی رالی لە هۆڵی شانۆی ماریگنی لە پاریس کۆبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رێگاکانی پێشبڕکێەکە بۆ ساڵی 2009 دیاری کرا.