|
|
||
|
یاریزانی ئیسپانی و پۆلینکراوی پێنجەمی ریزبەندی جیهانی دێڤید فیرەر دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەسەر یاریزانی چیکی ئیڤۆ مینار تۆمار کرد، بۆ قۆناغی سێیەم سەرکەوت
لە پاڵەوانیەتی هامبۆرگ لە یاری تێنسی سەرزەوی بۆ یاریزانانی ماستەرز، یاریزانی ئیسپانی و پۆلینکراوی پێنجەمی ریزبەندی جیهانی دێڤید فیرەر دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەسەر یاریزانی چیکی ئیڤۆ مینار تۆمار کرد، بۆ قۆناغی سێیەم سەرکەوت، فیرەر ئاستێکی بەرزی نواند و بە 2-0 کۆمەڵە یارییەکەی بردەوە. ئەنجامی کۆمەڵە خاڵەکانیش شەس سێ شەش سێ بوو. لەلایەمی دیکە یاریزانی فەڕەنسی ریچارد گاسکیێ یەکەم ئەستێرەی ناودارە، کە لەم پاڵەوانیەتییە چووە دەرەوە، دوای ئەوەی بە یاریزانی ئیتاڵی ئەندریاس سیپی دۆڕا بە دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر . هەروەها لە هەمان پاڵەوانیەتییدا، تۆمی بریدۆی ئیسپانی دوای بردنەوەی لە یاریزانی ئەڵمانی فیلیپ کۆهلیشرایەر بە سێ کۆمەڵە توانی بۆ قۆناغی سێیەم سەرکەوت
|
||