|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
یاری کۆتایی جامی یه‌کێتی ئه‌وروپا له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی زینیت سان بترسبۆگی ڕوسی و گلاسکۆ ڕینجه‌رزی سکۆتله‌ندیدا ئه‌نجام ده‌درێت که یه‌کێکه له پاڵه‌وانێتییه نایابه‌کانی ئه‌وروپا، ئەمشەو کاتژمێر 9:45 بە کاتی هەرێمی کوردستان، لە شاری مانچستەر لە ئینگلتەرا، یاری کۆتایی ئەم وەرزەی پاڵەوانیەتی جامی یەکیەتیی یانەکانی ئەورووپا لە تۆپی پێ ئەنجام دەدرێت، کاتێک هەردوو یانەی گلاسکۆ ڕێنجەرزی سکۆتلەندی و زینیت سان پێترسبۆرگی ڕوسی بەیەک دەگەن. لە بارەی ئەو یارییەوە والتەر سمیس ڕاهێنەری یانەی ڕێنجەرز گوتی:" دەمانەوێت چێژ لە یاری کۆتایی وەربگرین و بۆ یارییەکەش ئامادەین. یانەی ڕێنجەرز کە ئەم وەرزە بووەتە پاڵەوانی خولی وڵاتەکەی، لە یارییەکەی ئەمڕۆدا بە هیوای ئەوەیە بۆ یەکەمجار نازناوی جامی یەکێتی ئەورووپا بەدەست بهێنێت، هەرچەندە تیپەکە زۆر ماندووە و لە ماوەی 14 رۆژی رابردوودا چواری ئەنجام داوە و بەوەی ئەمشەوە دەبێتە 5 یاری، بەڵام راهێنەری یانەکە والتەر سمیس ئاماژەی بەوەدا کە یاریزانەکانی بڕوا و متمانەیان بەخۆیان هەیە. رێنجەرز بێبەشە لە تواناکانی یاریزان دانیال کۆزین، کە لە یاری پێش کۆتاییدا کارتی سووری وەرگرت، بەڵام یاریزان لی ماکلۆش دەگەڕێتەوە پێکهاتەی تیپەکە، دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی. پێشبینیش دەکرێت 100 هەزار هاندەری یانەی رینجەرز بێنە شاری مانچستەر، کە 25 هەزاریان لە نێو یاریگە هانی یانەکەیان دەدەن و ئەوانی دیکە لە رێگەی شاشەی گەورەوە یارییەکە دەبینن. لە بەرانبەردا یانەی زینیت سان پێترسبۆرگی ڕووسی، کە یەکەمجارە لە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتییەکی وا گەورە یاری دەکات، لە بارێکی دەروونی باشدان، دوای ئەوەی لە قۆناخی پێش کۆتاییدا توانیان لە یانەی بایرن میونخ ببەنەوە، کە ئەمەی دوایی پاڵێوراوی یەکەمی بەدەستهێنانی نازناوەکە بوو. دوێنێش یانەکە یەکەیەکی مەشقییان ئەنجام دا دیک ئەدڤۆکات ڕاهێنەری هۆڵەندی و یانەی زینیت بڕوای بە توانای یاریزانەکانی هەیە بتوانن نازناوەکە ببەنەوە و بەربەستی ڕێنجەرز بشکێنن، هەرچەندە یاریزانی گۆڵکاری تیەکە باڤێل بۆگرینیاک بەهۆی سزادانەوە یاری ناکات، کە لە پێشەوەی گۆڵکارانی خولەکەیە، بەڵام یاریزان ئەندرێ ئارشاڤین دەگەڕێتەوە ریزەکانی تیپەکە. ئەدڤۆکات لە بارەی یارییەکەوە گوتی:" دوای سەرکەوتنمان بەسەر بایرن بە یاریزانەکانم گوتووە، ئەگەر بەم شێوەیە یاری بکەن دەتوانن نازناوەکە بەدەست بهێنن. ئەدڤۆکات پێشتر و بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو لە نێوان 1998 تا 2002 ڕاهێنەر یانەی ڕێنجەرز بووە و توانیوویەتی دووجار نازناوی خولی سکۆتلەندا بەدەست بهێنێت. جێگەی باسە 9 هەزار هاندەری یانەکە گەیشتوونەتە مانچستەر و ئەمشەو هانی یانەکەیان دەدەن.
زانیاری له‌سه‌ر هه‌ردوو یانه//
ده‌ستکه‌وته‌کانی یانه : پاڵه‌وانی جامی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی 1944پاڵه‌وانی خولی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت 1984پاله‌وانی جامی روسیا 1999 پاله‌وانی خولی روسی 2007 پاڵه‌وانی جامی سوپه‌ری روسی2008 ئه‌ستێره دیاره‌کانی یانه : ئه‌ندریه ئه‌نشافین – ئه‌ناتولی تیمۆ چوک – ئه‌لیکسه‌نده‌ر ئادیکۆف .
ده‌ستکه‌وته‌کانی یانه : خولی سکۆتله‌ندی ( 51 ) (ژ. پێوانه‌یی) جامی سکۆتله‌ندا ( 31 ) (ژ. پێوانه‌یی) جامی خولی سکۆتله‌ندی ( 25 ( جامی جامه‌کانی ئه‌وروپا ( 1 (ئه‌ستێره دیاره‌کانی یانه : فیریگسۆن – دیڤد ویر – دارشفیڵ . زانیاری له‌سه‌ر راهێنه‌رانی هه‌ردوو یانه : زينيت // ڕاهێنه‌ر : دیک ئادڤۆکات ساڵی له‌دایک بوون : 1947 ، ته‌مه‌ن 60 ساڵ .ره‌گه‌زه‌که‌ی ؛ هۆله‌ندی ڕینجه‌رز // راهێنه‌ر : واڵته‌ر سمیس ساڵی له‌دایک بوون : 1948 ، ته‌مه‌ن 60 ساڵ .ره‌گه‌زه‌که‌ی : سکۆتله‌ندی .
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||